بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەى جەژنى سێ شەوەى قەوەڵتاس پیرۆزبایى گەرم ئاڕاستەى کاکەییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکى خۆى دەزانێت، کە بەردەوام پارێزەرى مافەکانتان بێت لە هەرێمى کوردستان و عیراق.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەى جەژنى سێ شەوەى قەوەڵتاس پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانى کاکەیی دەکەم و بەهیوام ئەم جەژنەیان بەخۆشی و شادى بەڕێبکەن.
خوشک و برایانى کاکەیی بەشێکى سەرەکین لە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، رۆڵى بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەیە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکى خۆى دەزانێت کە بەردەوام پارێزەرى مافەکانتان بێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|