کوردستان

بایکۆت دەستپێدەكاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، بڕیار وایە لە ڕۆژی یەک شەممەوە لە هەرێمی کوردستان بایکۆتی مامۆستایان دەست پێبکات و خۆپیشاندانی ئەنجام بدرێت.

دڵشاد میرانی، مامۆستای ناڕازی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، “یەک شەممەی فیدایی، شەڕ لە پێناو ماف و غیرەت و کۆڵنەدان” دەبێت.

مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن: بایکۆت لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی دەست پێ دەکات و بایکۆتی خوێندن دەکرێت.

مامۆستایان داوای خەرج کردنی موچەی مانگەکانی11 و 12 دەكەن، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دابەش نەکراوە.

 

2026-01-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.