هەواڵێکی خۆش راگەیەنرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بارانی كانونی یەكەمی ئەمساڵ نزیكەی سێ ئەوەندەی تێكڕای هەمان مانگی ساڵانی رابردوو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند" بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسی سلێمانی، لە مانگی كانونی یەكەمی ٢٠٢٥ نزمترین پلەی گەرمی -5 °C و بەرزترین پلەی گەرمی 21 °C بووە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 8.5 °C بووە؛ كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانەی مانگی كانونی یەكەم ئەمساڵ 0.5 °C ساردتر بوو".
ئاماژەی بەوەش کردوە بڕی باران لەم مانگەدا 308.3 ملم بوو كە ئەكاتە نزیكەی سێ ئەوەندەی تێكڕای بارینی ساڵانەی مانگی كانونی یەكەمی ساڵانی رابردوو .
|