کاتی دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری بۆ پشووەکانی سەری ساڵ و کەمبوونەوەی خستنەڕوو دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: دوای سەری ساڵ بەهای دۆلار دادەبەزێت.
سیامەند مەولوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر ڕاگەیاند: “هەفتەیەکە بەهای دینار رووی لە دابەزین کردووە، بە جۆرێک هەفتەی رابردوو هەر 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 143 هەزار و 500 دینار.”
سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە، ئاماژەی بەوە کرد، دانانی پارە لە بانکەکان کەمبووەتەوە: “بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ و پشووەکانەوە، خستنەڕووی دۆلار کەمبووەتەوە و لە بەرامبەردا خواست لەسەری زیادی کردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی گۆڕانکاریی بەهاکەیە.”
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر گەشبینە بەوەی ئەم بەرزبوونەوەیە کاتی بێت و رایگەیاند: “پێشبینی دەکەین دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ، بەهای دینار جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە بکات.”
|