بافڵ تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رهاد ئه‌تروشی كرد و پیرۆزبایی لێکرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی فه‌رهاد ئه‌تروشی كرد و تیایدا نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م و هیوادارم له‌م ئه‌ركه گرنگه‌تاندا سه‌ركه‌وتووبن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕی سێیه‌می ده‌نگداندا و دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
|