شەپۆلێکی تری بەفربارین بەشێک لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین بەشێک لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگاکان بۆ سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە، کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆلێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات (سنووری پارێزگای دهۆک – ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر ) بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 5 پلەی سیلیزی
دهۆک: 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 9 پلەی سیلیزی
|