نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی بەفربارینی ڕاگەیاند، باسی لەوەشکردووە، کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی بەیانی شەپۆڵێکی تری بەفر باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگانی (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە ) و دەورو بەری سەنتەری پارێزگاکانی ( هەولێر و کەرکووکیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نەبێ دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت.
سەبارەت بە بری دابارین کەشناسی هەرێم وتوویەتی: بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی (15-30 ) سانتیمەتر و بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان (5-15 ) سانتیمەتر دەکرێت.
لە بارەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بە پێنج بۆ هەشت پلە، بە جۆرێک لەزۆربەی ناوچەکان لە سفری سلییزی نزیک دەبنەوە و ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک: 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک: 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان: 7 پلەی سیلیزی