کوردستان

بافل تالەبانی لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داوا و خواستەکانی هاوڵاتییان بن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، ستراتیج و کارنامەی یەکێتی لە بەغداد خرایەبەر باس.

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە کاری لەپێشینەمانە و جێبەجێی دەکەین، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داوا و خواستەکانی هاوڵاتییان بن.

بافڵ تاڵەبانی نوێنەرانی یەکێتی راسپارد لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.