کوردستان

کەشناسی هۆشداری دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم، دەشڵێت، ئەگەری بارینی برفری مێژوویی هەیە.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: بەپێی وێنەکانی ئێستای مانگی دەستکرد بارانی زۆر بەهێز لە زۆر ناوچەی هەرێم دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شوێنە نزمەکان و دۆڵ و ڕووبارەکان هەیە.

ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکردووە، ئەو بارانە زۆرە هەمووی بەفرە لە ناوچە سنووریەکان و شار و دێهاتیە شاخاوییەکان، بۆیە ئەگەری بەفری مێژوویی هەیە لە ناوچە سنووری و شاخاوی و مەرزەکان و پاککردنەوەی ئەو بڕە زۆرە ئەستەمە، سەرەڕای هەوڵ و ماندیبوونی زۆری تیمەکان.

داواش دەکات، ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ بکرێت و دەڵێت، “ئەوەی کاری زۆر زەرووری نیە نەچێتە ئەو ناوچانەو تەنانەت ناوچە نزیکەکانیش، چونکە ئەوەی ئێستا تەنها شەپۆلی یەکەم یاخود نزمە پەستانی یەکەمە، پێشبینی شەپۆلی دووەم دەکەین بۆ ڕۆژی دووشەممە و ئەگەری بەفروبارانی زیاتر هەیە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و بەفر دەگاتە شار و دێهاتە نیمچە شاخاوییەکانیش بۆ ناوچە دەشتاییەکانیش ئەگەر هەیە لە کۆتایی حاڵەت هەندێ بەفر بپروشێنێ.

ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی شەممەوە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر باریوە، لەناو سەنتەری شارەکانیش، بارانبارینی بە لێزمە و مامناوەند بەردەوامە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.