کوردستان

بە پێی راپرسییەک رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەپێی راپرسییەك رێبوار تەها كە پارێزگاری كەركوكە بەباشترین پارێزگاری باشووری كوردستان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردراوە كە زیاتر لە90% ی دەنگەكانی راپرسییەكەی بەدەستهێناوەو هێشتا راپرسییەكەش بەردەوامیی هەیە.

لە راپرسییەكدا كە تۆڕ‌ی میدیایی رووداو لەفەیسبووك بەناونیشانی (كام پارێزگاری باشووری كوردستان لە 2025 باشترین بوو)، بڵاوكراوەتەوە.،رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تەنها لەماوەی 4 سەعاتدا لەكۆی بەشداری نزیكەی 11 هەزار و 500 دەنگ، زیاتر لە 90% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوەو هاووڵاتیان وەك باشترین پارێزگاری باشووری كوردستان دیارییان كردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كە كاندید بوو بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، 96 هەزار دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق.

مونا سامی پێشكەشكاری عیراقی، لەپەیامێكیدا لە ئێكس رایگەیاندبوو: ئەگەر رێز لە دەنگی دەنگدەر بگیرێت و بەپێی رێژەی زۆرترین دەنگ بێت، دەبێت رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بكرێتە سەرۆك وەزیرانی عیراق.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.