کەشناسی: بەفر و کرێوە دەبارێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی
|