کوردستان

شەپۆلێکی سەرما لە سیبیریاوە بەرەو هەرێم دێت

نهانیوز-هەواڵەکان

شەپۆلێکی سەرما لە سیبیریاوە بەرەو هەرێم دێت و پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان دەکرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی زەنگی هاتنی شەپۆلێکی سەخت و سارد بۆ ناوچەکە لێدەدات و ڕایدەگەیەنێت، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەفر سەنتەری چەندین شاری هەرێمی کوردستان سپی دەکاتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت ئەو بارستە هەوا ساردەی کە سەرچاوەکەی لە سیبیریاوە هاتووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر شۆڕببێتەوە بۆ ناوچە نزمایی و دەشتاییەکانی هەرێمی کوردستان.”

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەدا، کە لوتکەی شەپۆلەکە لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵدا دەبێت و وتی: “پێشبینی دەکرێت لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2025دا، بەفربارین سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و مووسڵ بگرێتەوە.”

بەپێی پێشبینییەکانی گەڵۆزی، ئەم شەپۆلە تەنها ناوچە شاخاوییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو بەشێک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک، ئیدارەکانی سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە هەندێک ناوچەدا لەوانەیە بەفرەکە بە تێکەڵی لەگەڵ باران (شلەبڕە) ببارێت. 

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.