بافڵ تاڵه‌بانی: ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم رایگەیاند"ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوون، جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرایه‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت".
|