مەزڵوم عەبدی:دەبێت چارەسەر لە سوریا لامەرکەزی بێت
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرای کرد، بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت چارەسەر لە سوریا لامەرکەزی بێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی راوێژکاری بۆ پشتیوانیی لیژنەی دانوستان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، باسی لە رێککەوتنەکەی 10ی ئازار کرد و رایگەیاند، سەبارەت بە تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان بەپێی بەرژەوەندیی گشتی، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
وتیشی، پرسە دەستوورییەکان کاتیان دەوێت بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک هەموو سوریا بگرێتەوە، بەڵام لە بابەتە سەرەکییەکاندا بۆچوونەکان لێک نزیکن.
|