کوردستان

کەشناسی هەرێم: لە سلێمانی و دهۆک بەفردەبارێت

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە، بەپێی پێشبینییەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، پێشبینی بارینی بەفر لەناو سەنتەری سلێمانی و دهۆک دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەوندراوێکدابڵاوی کردەوە، لە رۆژی شەممە 27-12-2025 شەپۆلێکی بەفر و باران لە هەرێم دەستپێدەکات و هەتا رۆژی سێشەممە 30-12-2025 بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی راگەیاندووە ،سەرەتای شەپۆلەکە بە بەفر و نمەباران لە ناوچە سنوری و شاخاوییەکان دەستپێدەکات و کاریگەرییەکەی بۆسەر ناوچە جیاجیاکان درێژدەبێتەوە، زۆرترین ماوەی دابارین دەکەوێتە رۆژی دووشەممە و رۆژی سێشەممەش لەگەڵ زیاتر نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری دابارینی بەفر هەیە لەسەنتەری شاری سلێمانی و دهۆک.

کەشناسی هۆشداریش دەدات لە زیادبونی خێرایی با و سەرمایەکی زۆر و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.