کوردستان

بڕی بارانبارینی ئەمساڵی سلێمانی ئاشکراکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە چوارتا باریووە بەبڕى ٣٨.٥  ملیمەتر و لە بەرانبەردا لە سنووری كەركووك كەمتر لە یەك ملیمەتر باران باریووە.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین چوارتا بووە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی، بە بڕى ٣٨.٥ ملیمەتر.

دەشڵێن، لە سنووری حاجی ئۆمەران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا حەوت سانتیمەتر بەفر باریووە.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.