کوردستان

کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م شه‌و نمه‌ بارانی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ دوای نیوه‌ شه‌و هه‌تا سبه‌ی به‌یانی.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بارانی پێشبینیكراو (1-2)ملیمه‌تره‌ و له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر تا سنوری كۆیه‌ (3-5)ملیمه‌تره‌.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ سلێمانی بارانی پێشبینیكراو (2-3) ملیمه‌تره‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بارانی پێشبینیكراو (3-5) ملیمه‌تره‌، له‌ كه‌لار بارانی پێشبینیكراو (4-7) ملیمه‌تره‌، له‌ كفری  بارانی پێشبینیكراو (4-9) ملیمه‌تره‌ و له‌ كه‌ركوك بارانی پێشبینیكراو (2-4) ملیمه‌تره‌".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌فرێكی كه‌م له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌ به‌رزه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌بارێت و  پاشان كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ له‌كاته‌كانی سبه‌ی نیوه‌ڕۆی چوار شه‌ممه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "به‌فری ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌ به‌رزه‌كان زیاتر ده‌بێت".

ئه‌مه‌ش بارانی 12 كاتژمێری رابردوو هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم .

1- هه‌ولێر    دڵۆپ دڵۆپ   

2- پیرمام   0.1 ملیمه‌تر

3- چه‌مچه‌ماڵ  0.8 ملیمه‌تر

4- هه‌ڵشۆ 1.4 ملیمه‌تر

5- خه‌بات 0.4 ملیمه‌تر

6 - بازیان  1.2 ملیمه‌تر

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.