حكومەتی هەرێم :دابەشکردنی موچە لە رۆژانی پشوو دا بەردەوام دەبێت
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ڕۆژی پێنج شەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، پشووی فەرمی دەبێت. بەڵام دابەشکردنی موچە لە رۆژانی پشوو دا بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە رۆژی پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، تا رۆژی شەممە 3ی کانونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2026، دەوامی رەسمی لە دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
روونیکردووەتەوە، لە کاتی هاتنی پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران، پرۆسەی دابەشکردنی موچە لە رۆژانی پشوودا ناوەستێت و بەردەوام دەبێت، هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری دەبێت
|