کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاری کۆتایی دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەگوێرەی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەری سەرەکی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پابەندییە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، تاوتوێدەکرێت.

هەر بەگوێرەی کارنامەکە، جگە لە مووچەی مانگی 10 کە بڕیاری ناردنی بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11و 12، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێت.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت. ئەم بڕیارە چاوەڕوانکراوە دوای ئەوە دێت کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ کردووە، کە خۆی لە ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی و پێدانی تەرازووی پێداچوونەوە دەبینێتەوە.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.