کوردستان

نرخی زێڕ زیاتر بەرز بوەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 484 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 404 دۆلار بوو.

ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت.

گرەوی وەبەرهێنەران لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا، پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.