پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات، خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پله‌به‌ره‌زكردنه‌وه‌ی راژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2026 بفه‌رمون به‌پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تاوه‌كو شایسته داراییه‌كان دیاری بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویستیشه له رۆژی ده‌رچونی نوسراوه‌كه‌وه واته ئه‌مڕۆ 22ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 تاوه‌كو 20 رۆژ بۆمان ره‌وانه بكه‌ن، به‌بێ دواكه‌وتن و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
|