کوردستان

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور  دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەکانی باشووری عێراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک، پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەری لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :14  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی

1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.