کوردستان

هۆشداری بە مووچەخۆران درا

نهانیوز-هەواڵەکان

لە بارەی  کارتی بانکیەوە هۆشداریەکی جدیی بە مووچەخۆران دەدرێت، لە ساڵی ئایندەدا مووچە لە رێگەی بانکەکانەوە وەردەگیردرێت.

لە نووسراوێکدا کە واژووی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لەسەرە هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، جینۆسایدکراوان بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی دەکەین بە زووترین کات سەردانی ئەو بانکە بکەن کە مووچەی لێوەردەگرن بەمەبەستی دروستکردنی کارتی بانکی”.

هەر لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەگوێرەی رێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ئایندەدا مووچە لە رێگەی بانکەکانەوە وەردەگیردرێت.

1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.