بافڵ تاڵەبانی لە بەغدادەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، ئامانجی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، یەکێتیی بە دیدگایەکی ڕوونەوە هاتووەتە گفتوگۆکانەوە کە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە.
|