کوردستان

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 10 لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: سبەینێ دووشەممە، بڕی 120 ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ کرد، کە کۆتا مووچەی ئەمساڵە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەش نەکراوە.

8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.