ڕاگەیاندنی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕاگەیاندنی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان – هەولێر، لەبارەی ڕووداوەكەی كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، میران بەكر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو لەژێر كاریگەریی ماددە كحولییەكاندا سوكایەتیی پاسەوانانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كردووە و لە دوای ڕوونبوونەوەی ناسنامەی ناوبرا و داوای لێبوردنی لە هێزەكان، بە ڕێزەوە بارەگای مەكتەبی سیاسیی بەجێهێشتووە.
لە ڕوونكردنەوەكەی ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دا هاتووە، میران بەكر كاتژمێر 12:30 ی شەو چووەتە كۆڵانی مەكتەبی سیاسیی و لە ژێر كاریگەریی ماددە كحولییەكاندا، سوكایەتیی بە پاسەوانانی مەكتەبی سیاسیی كردووە.
بەپێی ڕوونكردنەوەكە، لەلایەن مەفرەزەی مەكتەب سیاسییەوە ناوبراو براوەتە ژووری ئەفسەری بەرپرس و لە دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەكەی و داوای لێبوردنكردنی، بەرێزەوە بارەگای مەكتەب سیاسیی بەجێهێشتووە.
لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە ، جگە لەوەی بەشكێك لە خەڵكی گەڕەكەكە شاهیدی ڕووەداوەكەن، بەڵگەی ڤیدیۆیی ڕووداوەكەش لەلایان پارێزراوە و هەموو بەڵگەكەكان دەدەنە دەست لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەپێی یاسای سەربازی رێككاری پێویست ئەنجام دەدرێت.
|