رۆژێك پشوی فه‌رمی دیاریكرا
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌پێی خشته‌ی پشوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بە بۆنەی لەله‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وە.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی پشوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ـی (كانونی یه‌كه‌م/12)، له هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
پشوه‌كه به‌بۆنه‌ی 25ـی كانونی یه‌كه‌م یادی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه و له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێته پشوی فه‌رمی، ئه‌و پشوه‌ش ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ئێشگری و ده‌وام ئاسایی ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌ی پشوه‌كان، پشوه‌كانی دواین پشوی ساڵ دیاریكراوه و هیچ پشویه‌كی دیكه بۆ ئه‌مساڵ دیارینه‌كراوه.
|