یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت.
عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، هێشتا هاوکارییەکانی حکومەتی عیراق نەگەیشتووە و چەند رێکارێک ماون تەواو بکرێت.
لە بارەی دابەشکردنی هاوکارییەکانیش رایگەیاند: سەرجەم هاوکارییەکان بە وردبینی و بە چاودێری لیژنەی لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامدەدرێت و هاوکارییە مادییەکەش بە شێوەی چەک لە بانک وەریدەگرن.
وتیشی" ئەو هاوکارییەی کە دەمێنێتەوە ئەو بۆردەی پێکهێنراوە بڕیار دەدەن، کە چۆن بۆ خەڵکی سنووری چەمچەماڵ خەرجبکرێت."
لە بارەی هاوکاری کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکە، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان ئاشکراشی کرد، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو کەسانەی لە رووداوی لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێ بوونیان بۆ دەکڕدرێت و بریندارەکانیش لەسەر ئەرکی حکومەت چارەسەر وەردەگرن، هەروەها دەکرێت لە داهاتوودا بە دەنگی ئەندامانی کۆمسیۆنی فریاگوزاری هاوکاری بکرێن.
|