کوردستان

هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە گەیشت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت چاوەڕوانی ئاماری كۆتایین سەبارەت بە زەرەروزیانەكانی لافاوەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو قەرەبووی زیانلێكەوتوان بكەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وەزارەتەكەیان چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە سەبارەت بەو زەرەروزیانانەی بەهۆی لافاوەكانی هەرێمی كوردستان كەوتووەتەوە".

دەشڵێت، "قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان تەنها هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە كە بەهۆی لافاوەكەوە زەرەروزیانیان پێگەیشتووە".

دووپاتیشیكردەوە، "دوای ئەوەی لیستی زەرەروزیانەكانیان بەدەستگەیشت وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هەندێك لە حاڵەتەكان قەرەبوو دەكاتەوە و هەندێكیشیان كە پەیوەستە بە ئامێری كارەبایی و كەلوپەلی ناوماڵ لیژنەیەكی باڵای حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات".

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.