بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغداد
نهانیوز-هەواڵەوکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببێتەوە.
شەممە 20ی کانوونی یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گەیشتە بەغداد.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی یەکێتی، زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
جگە لە حکومەت، ئەجێندای سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە سیاسییەکان، سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەخۆ دەگرێت، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و پرسە هەنووکەییەکان.
|