کوردستان

هەواڵیکی خۆش بۆ مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست  مژدەی نوێ دەداتە ئەو توێژە و زانیاریی ورد لەسەر بەبانکیکردنی مووچەکانیان ئاشکرا دەکات.

عەلی ڕەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان،رایگەیاند، پڕۆسەی دروستکردنی کۆدی (UPN) بۆ مامۆستایانی گرێبەست کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ناوەکانیان بە فەرمی ڕەوانەی بانکەکان کراوە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم هەنگاوە وەک دەرفەتێکی زێڕین دەبینرێت بۆ جێگیرکردنی مافەکانیان، چونکە بەبانکیکردنی مووچە ڕێگ خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ی عێراقدا، پڕۆسەی گۆڕینی ناونیشانیان بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی جێگیر بکرێت.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.