کوردستان

قوباد تاڵەبانى پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم،  بە بۆنەى هاتنەوەی جەژنی "رۆژووی ئێزی" پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان کرد و رایگەیاند، ئێزدییەکان بەشێکی رەسەن، دێرین و دانەبڕاوی نیشتمانەکەمانن.

دەقى پەیامەکە:

بۆ خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی "ڕۆژووی ئێزی"، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و تاراوگە دەکەم.

ئێزدییەکان بەشێکی ڕەسەن، دێرین و دانەبڕاوی نیشتمانەکەمانن. ئەم جەژنە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی کە هەمیشە جێگەی شانازیمان بووە.

لەم جەژنەدا، جەخت لە پشتیوانیی بەردەواممان دەکەینەوە بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە، ئارام و سەقامگیر بۆ سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و سەرفرازیدا بن.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.