کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی  "جەژنا رۆژیێن ئێزی" پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: لەم  بۆنەیەدا  وەك هەمیشە  پابەندی  خۆمان  بۆ پارێزگاری  بەردەوام  لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی  ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لە پێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی  پێكەوەیی   نێوان گشت  پێكهاتە ئایینیەكانی  كوردستاندا.

دەقى پەیامەکە:

پیرۆزبایی  مەكتەبی سیاسی   بۆ جەژنی رۆژیێن ئێزی

بە بۆنەی  (جەژنا رۆژیێن ئێزی)  پیرۆزباییەكی  گەرم  لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین  و هیوادارین ئەم جەژنەیان  بە خۆشی و شادی ببەنە سەر، لەم  بۆنەیەدا  وەك هەمیشە  پابەندی  خۆمان  بۆ پارێزگاری  بەردەوام  لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی  ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لە پێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی  پێكەوەیی   نێوان گشت  پێكهاتە ئایینیەكانی  كوردستاندا.
 
هیوادارین  ئەم  جەژنە ببێتە مایەی  ئۆقرەیی زیاتر و ئاوەدانكرنەوەی  شەنگال و  شارۆچكە و گوندەكانی  ئەو سنورە  ،تاوەكو دانیشتوانە رەسەنەكەیان كە تاكو ئێستا لە ناو چادری ئاوارەییدا ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، بگەرێنەوە سەرزێدی   باو و باپیرانیان .

جەژنتان  پیرۆز و هەر شاد بن 

مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.