کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنی کەمێک بەرزدەبنەوە، ئەم شەپۆلی بایەش بەردەوامی دەبێت و خێراییەکە لە نێوان (10 بۆ 20)کم دەبێت لە سەعاتێکدا.

بە گوێرەی پێشبینییەکانیش، لەم دوو رۆژەدا ئەگەری باران بارین نییە و ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ و بە هەمانشێوە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش لە ناوچەکان بەمشێوەی دەبێت

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.