وتەبێژی یەکێتی: لەمەرجەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ناکشێینەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، سازش لە هیچکام لەو خاڵانە ناکەین کە لە وەرەقەی دانوستانمان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت پێشکەشمان کردووە.
كاروان گهزنهیی، وتهبێژی یهكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: ئێمە وەک یەکێتی و پارتی دوو حزبی سیاسی جیاوازین و خاوەنی دوو دیدگای سیاسی جیاوازین هیوادارین بتوانین دیدگا و تێڕوانینەکانمان کۆبکەینەوەو خزمەتی خەڵکی کوردستانی پێبکەین بۆ هەبوونی حکومەتێکی خزمەتگوزاری دادپەروەری سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان.
وتیشی "یەکێتی هاوبەشی راستەقینەی لە حکومەتی داهاتووی هەرێم دەوێت و لەهیچ کام لەو خاڵانەی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێشکەشمان کردووە ناکشێینەوە.
لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری حکومەتی نوێی عیراقیشەوە وتەبێژەکەی یەکێتی وتی: کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق دەبێت و هەر خۆشمان دیاری دەکەین.
|