وادەی کۆتاییهاتنی وشکە سەرما و رەشەبا راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە پێنج پلەی ژێر سفر و وشکە سەرماش هەتا رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای ڕووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و شاردی لەگەڵ دەبێت، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
دەشڵێت " لە سەنتەری شارەکانی وەک سلێمانی و سۆران پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە پێنج پلەی ژێر سفر."
کەشناسیی هەرێم نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی بەم شێوەیە دیاری کردووە:
سلێمانی: لەنێوان 2 بۆ 3 پلە لەژێر سفر (-3).
ناوچە شاخاوییەکان: لەنێوان 1 بۆ 5 پلە لەژێر سفر (-1 بۆ -5).
هەولێر: لەنێوان 1 بۆ 4 پلەی سیلیزی.
دهۆک و هەڵەبجە: لەنێوان 1 بۆ 4 پلەی سیلیزی.
کەرکووک: لەنێوان 7 بۆ 9 پلەی سیلیزی.
|