وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریک دەردەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆ نووسراوی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ كردووە، داوا دەكات لێبوردن بۆ سەرجەم ئەو كەسانە بكرێـت ئۆتۆمبێلەكانیان 60 ڕۆژی بەسەر تێپەڕیوە و ژمارەیان نەكردووە.
وەزارەتی ناوخۆ لێخۆشبوون بۆ سزای ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات كە ژمارە كاتین و دوو مانگ بەسەر کڕینیان تێپەڕێوە و تا ئێستا ژمارەیان نەکردووە، لێخۆشبوونەکەش تاوەکوو 31ـی ئەم مانگەیە.
بڕیاری لێخۆشبوونەكە تاوەكوو 31ـی ئەم مانگەیە، تا ئەو كاتە لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن، داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت دەست بە مامەڵە بكەن و لە سبەی پێنجشەممەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک هاووڵاتی لە کۆمپانیا ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەكڕێت، دوای ئەوەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی دەكات دەبێت تا دوو مانگ بەناوی بكات و ژمارەی بكات، ئەگەر لەو دوو مانگە ژمارەی نەکات دوای دوو مانگەكە بۆ هەر ڕۆژێك 10 هەزار دینار سزا دەدرێت.
|