کوردستان

کەشناسی هۆشداری دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت خێرایی با لە چەند ناوچەیەک رووی لە زیادبوون کردووە و خێراییەکەی گەیشتووەتە 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێک لە باشوری عیراق، خێرایی با لە چەند ناوچەیەک رووی لە زیادبوون کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆلە بەشێوەیەكی سەرەکی لە ناوچەکانی باشوری عیراق و باشوری هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە، بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک.

ئاماژە بەوەشکراوە، خێرایی با لەو ناوچانە گەیشتووەتە 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.