کوردستان

کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت

نهانیوز-هەواڵەکان

 کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە سنووری سلێمانی و ڕاپەڕینیش خێرایی با زیاد دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواوەا دەبێت و ئەگەری نمەبارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با لە نێوان 10-20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەشیدا بەوەی پلەی گەرما 2-4 پلە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ :13 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.