بافڵ تاڵەبانی: بە رۆحی خۆمان پارێزگاری لە ئاڵاى کوردستان دەکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەى رۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا ئەوە بیر دەهێنمەوە پێویستە هەموومان جیاوازییەکان قبوڵ بکەین و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین".
دەقى پەیامەکە:
ئاڵاکەمان ناسنامەمانە، هێمای مانەوە و قوربانیدان و خۆڕاگریمانە، ئێمە بە رۆحی خۆمان پارێزگاری لێدەکەین.
ئەمڕۆ بە رێزەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە لەپێناو سەرفرازی و شەکاوەیی ئاڵاکەماندا شەهیدبوون.
لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا ئەوە بیر دەهێنمەوە پێویستە هەموومان جیاوازییەکان قبوڵ بکەین و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین.
بەرز و پیرۆزبێت رۆژی ئاڵای کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|