به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ دیاری‌کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری پەروەردەی هەرێم لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیاریدا بە دیاریکردنی قاسم عەلی مەعروف بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به‌خشینی (عه‌بدوڵا حه‌مه‌د كاكه)ی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركردووه.
هه‌ر له هه‌مان فه‌رمانی وه‌زاریدا بڕیاردراوه به دانانی (قاسم عه‌لی مه‌عروف) بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
ئه‌مڕۆش له‌سەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران.
|