کوردستان

لەبەغدادەوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران کوردستان هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەبووە و ناردی پارەکەش دەکەوێتە دوای 25ـی مانگ.

 سێشەممە 16ی کانوونی یەکەم بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، راگەیاند" مووچەی مانگی 10 هیچ کێشە و گرفتێکی بۆ دروست نەبووە، لیستی مووچە وردبینی بۆ کراوە و گرفتی نییە. ناردنی پارەکەش بۆ مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە دوای 25ی ئەم مانگە".

دەشڵێت"کاتێک حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات و مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت دەدات، ئەوکات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش دەنێرێت".

هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند کە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا نێردراوە و سبەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی 9 مانگیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە. هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند دەنگۆیەک بڵاو کرانەوە کە گرفت بۆ مووچەی مانگی 10 دروست بووە و ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.