هەواڵێکی نوێ بۆ خانەنشینان
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسی بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە لە سبەی 17ـی مانگەوە لیستی شەش فەرمانگەی خانەنشینی داغڵی نێو سیستمی پەیڕۆڵ بکەن.بۆ ئەوەی لە یەکەم مانگی ساڵی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانیش بەو سیستمە نوێیە ڕێکبخرێت.
لیستی مووچەی مانگی 12، لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بە سیستمی دیجیتاڵی (پەیڕۆڵ)، تەواو بووە و ئامادەیە بۆ ناردن بۆ بەغداد، هاوکات بڕیارە لە ساڵی نوێوە گۆڕانکاری لە لیستی خانەنشیناندا بکرێت.
لەبارەی نوێ کردنەوەی سیستمەکە بۆ ساڵی داهاتوو، یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە لە سبەی 17ـی مانگەوە لیستی شەش فەرمانگەی خانەنشینی داغڵی نێو سیستمی پەیڕۆڵ بکەن. ئەم هەنگاوە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی لە یەکەم مانگی ساڵی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانیش بەو سیستمە نوێیە ڕێکبخرێت.
|