کوردستان

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، هەموو ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی بەغدان، هاوکات داتای 9 مانگی ڕابردووی ئاڵوگۆڕی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.

لە ماوەی 12 مانگی ساڵی 2025ـدا، تاوەکو ئێستا تەنیا نۆ مووچە لە بەغداوە ڕەوانە کراوە. لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستانیش نۆ گوژمەی لە داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی ناوەندیی عێراق.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.