کوردستان

لیژنەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاو کردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

لیژنەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ داوا دەکات، زیانلێکەوتووان سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان ئامادەبکەن بۆ دیاریکردنی رێژەی زیانەکان.

لیژنەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، لە راگەیەنروێکدا ئاگاداری زیانلێکەوتووان دەکاتەوە، ئەوانەی فۆڕمیان پردوەتەوە سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە ئامادەبکەن کە دیاری کراوە، بۆ ئەوەی پشکنین و دیاریکردنی رێژەی زیانەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سەعات 8:30 لەو شوێنانەی دیاریکراوە پشکنینەکان ئەنجامدەدرێت.



شوێنەکان:

چەمچەماڵ / بەردەم پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ

ناحیەی شۆڕش / بەردەم ناحیەی شۆڕش

ناحیەی تەکیە/ بەردەم ناحیەی تەکیە

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.