وادەی دابەشکردنی پارە بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات، لەدوای ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی قەرەبووەکان دەکەن.
عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لەبارەى وادەی دابەشکردنی پارە بەسەر زیانلێکەوتوواندا، رایگەیاند، چاوەڕوانن تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، ئەو پارانەی بەڵێندراون بگەنە سەر هەژمارە بانکییەکان، بۆیە ڕاستەوخۆ لەدوای ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی قەرەبووەکان دەکەن.
وتیش "بەهۆی بەدەنگەوەهاتنی شار و شارۆچکەکان و کەمپینەکانەوە، ئێستا دۆخی کۆگاکانی فریاگوزاری زۆر باشە و خەریکە گەنجینەکان پڕ دەبن."
|