نووسینگەی قوباد تاڵەبانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی دیاریکردنی ژمارەیەکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی یارمەتی هاوڵاتیانی دەرەوەی شاری سلێمانی بۆ ناردنی كۆمەكی دارایی بۆ خەڵكی چەمچەماڵ راگەیاند.
دووشەممە 15ی کانوونی یەکەم عەتا محەمەد به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیارانی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه و له‌لایه‌ن خودی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه بە میدیاکانی راگه‌یاند کە ژمارە بانکییەکی نێودەوڵەتیان بۆ ناردنی یارمەتی دارایی بۆ خەڵکی چەمچەماڵ لە دەرەوەی وڵاتەوە دیاری کردوە.
ئەم ژمارە بانكییە نێودەوڵەتییە و لە بانكی جیهان كردوومانەتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی شاری سلێمانین و دەیانەوێت كۆمەكی دارایی بنێرن بۆ خەڵكی چەمچەماڵ لە رێگەی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵەوە بۆ ئەم ژمارە بانكییەی بنێرن:
040029988102
040029988101
|