هەواڵێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
هاوکاریی دارایی مانگی 11ـی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تشرینی دووەم (11) خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەست کراوە بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش، سبەی سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەم، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
|