رێبوار تەها لەبارەی لافاوەکەی کەرکوک هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە لافاوەکەی کەرکوک دەڵێت" مافیاكانی كەركوك دۆڵ و رێڕەوە ئاوییەكانیشیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە"
دووشەممە 15ی کانوونی یەکەم رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند"زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی كەركوك قەرەبوو دەكرێنەوە".
دەشڵێت" مافیاكانی كەركوك دۆڵ و رێڕەوە ئاوییەكانیشیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە و بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری لادێكانی كەركوك تووشی زیانی زۆربوون".
پارێزگارەکەی کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە نابێت رێڕەوی ئاو پڕ بكرێتەوەو خانووی لەسەر دروست بكرێت و دەبێت رێڕەوی شۆراو پەنجا عەلی وەكو خۆیان لێبكرێتەوە.
|