دارایی هەرێم هەنگاوێکی گرنگ بۆ مووچەی مانگی 10 جێبەجێ دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکات و 120 ملیار دینارەکەی ئامادە کردووە و ڕادەستی بەغداد دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە: بڕی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن تا دەست بە ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 بکات، کە کردیان، ڕاستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12، هەمان سەرچاوە باسی لەوەکردووە: “لیستەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغداد دەکرێت”.
|